وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نێچیرڤان بارزانی داوای لە بەغدا کردووە کێشەی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران چارەسەر بکات و تێگەیشتنی باشیش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەمشەو دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە میانی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا ئەوەی بۆ لایەنەکان خستەڕوو کە هەرێم لەگەڵ پارێزگاریکردنە لە سەقامگیریی عێراق و عێراقیش کاتێک سەقامگیر دەبێت کە مافی هەموو لایەنێکی تێدا دابین بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە تێگەیشتی زۆر باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دڵشاد شەهاب ڕاشیگەیاند کە نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکاندا جەختیکردەوەتەوە لەوەی حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکابی جێبەجێ کردووە و پابەند بووە بە بڕیار و یاسا و ڕێککەوتنەکان.
ئاماژەشیدا بەوەی لایەنەکان کۆکبوون کە ئەو پرسانەی ماون چارەسەر بکرێن و دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە ئەمساڵدا.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ش وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند نێچیرڤان بارزانی بە لایەنەکانی بەغدای وتووە کە دەبێت ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت، چونکە ئەوە مافی خەڵکە و نابێت ببێتە بەشێک لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
ئاشکراشیکرد کە شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان سەردانی بەغدا دەکات.
پەیوەنیدر
تەندروستی
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
201 منداڵ لە سلێمانی تووشی شێرپەنجە بوون
كانونی دووهم 14, 2025
ئابوری
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر