ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خواردووە و ئەو نەوتەش کە فرۆشتوویەتی قەرزی دوو کۆمپانیای پێ داوەتەوە.
ئەمشەو ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی پارەی مووچەی ساڵی 2024ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
وتیشی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خواردووە”.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید هۆشداریشی دا لە خراپی دەرەنجامی ئەو لێدوانانەی کە ئاماژە بە ئەگەری کشانەوەی کورد لە بەغدا دەدرێن و پێیوابوو کە دەرەنجامەکەی لە ڕیفراندۆمەکەی 2017 خراپتر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەی ئەمدواییەیەی لەگەڵ نوێنەرانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاندبوو کە داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشتوویانە قەرزی کۆمپانیاکانی ڕۆز نەفتی ڕووسی و دانەغازی ئیماراتییان پێ داوەتەوە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕاشیگەیاند ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی داهاتەکان ئەوا “ساڵێکی سەخت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە”.
ساڵێکی سەخت بەڕێوەیە بۆ