رێوشوێنەكان لە كەركووك زیادكران



 

بەمەبەستی رێگرییكردن لە هێرشی ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لە گوندەوارەكانی باشووری كەركووك خۆیان حەشارداوە، ژمارەی خاڵەكانی چاودێریی لە ناوچەكە زیادكرا.

لە راگەیەندراوێكدا كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق، عەبدولئەمیر یارەڵڵا لە سەردانەكەیدا بۆ فەرماندەیی كەركووك لەگەڵ پارێزگار، راكان سەعید و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، جەبار تائی كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەركانی سوپا بەمەبەستی رێگرییكردن لە هێرشی ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لە گوندەوارەكانی باشووری كەركووك خۆیان حەشارداوە، ژمارەی خاڵەكانی چاودێریی سوپا لە ناوچەكە زیادكراوە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو خاڵانەی چاودێریی كە زیاد دەكرێن هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە و ئاماژە بەوەكراوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان لە ناوچەكە دەستپێدەكات بە مەبەستی رێگرییكردن لە هێرشەكان كە ناوبەناو ئەنجامدەدرێن.
لە ماوەی ڕابردوودا هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق بەتایبەت ناوچە كێشە لەسەرەكان زیادیانكردووە.

 

بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند
پاسپۆرتی عیراقی لە ڕیزبەندی جیهانی 18 پلە سەركەوت و بەهای زیاتری پەیدا كرد
دوات پاسپۆرتی عیراقی لە ڕیزبەندی جیهانی 18 پلە سەركەوت و بەهای زیاتری پەیدا كرد
پەیوەنیدر