ڕۆژێك كرایە پشوو



لە كەركوك سبەینێ‌ كرا بە پشوو بۆ فەرمانبەرانی كاكەیی و لە نەجەفیش سبەینێ‌ بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ئیمامی عەلی كرا بە پشوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، سبەینێ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە پێکهاتەی کاکەیین کراوەتە پشوو.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕاگەیاندنی پشوو لە کەرکوک بەبۆنەی جەژنی پێکهاتەی کاکەییەکانەوەیە.

لای خۆیەوە، پارێزگاری نەجەف بڕیاریدا، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 14-1-2025 بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ئیمامی عەلی-یەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کاکەییەکان پێکهاتەیەکی دیاری هەرێمی کوردستان و عێراقن و ساڵانە دوای ٣ ڕۆژ بە ڕۆژبوون جەژن دەکەن، کاکەییەکان دانیشتووی چەندین شوێنی کوردستانن بە تایبەت لە داقووقی نزیک کەرکووک و خانەقین و سەفەیە نزیک قەزای خەبات نزیک ھەولێر و ھاواری سەر بە ھەڵەبجە.

 

ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو ڕووبارێك
پێت ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو ڕووبارێك
ڕووداوی ڤایرۆسی ڕۆژی 13هەینی چییە؟
دوات ڕووداوی ڤایرۆسی ڕۆژی 13هەینی چییە؟
پەیوەنیدر