دوو بوومەلەرزە كوردستانی هەژاند



ئەمڕۆ دوو شەممە 13ی كانوونی دووەمی 2025، دوو بوومەلەرزە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندووە، بەڵام وەك شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: پلەكانیان نزم بوون.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی فشاری پلێتی عەرەبی لەسەر پلێتی زاگرۆس، تەنها ئەمڕۆ پێنج بوومەلەرزە لە خوزستان ڕوویانداوە و بەرزترینیان 4 پلە بووە.

ڕاشیگەیاند، دوو بوومەلەرزە لەنێوان قەزای کەلار و قەسری شیرین ڕوویانداوە به پلەی 2.6 و 2.9 پلە به پێوەری ڕێختەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەیە چالاکی بوومەلەرزە لەو ناوچانەی بەڕەنگی سوور دیاریکراون بەردەوامبن.

ڕووداوی ڤایرۆسی ڕۆژی 13هەینی چییە؟
پێت ڕووداوی ڤایرۆسی ڕۆژی 13هەینی چییە؟
گەورەترین کۆگای ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە
دوات گەورەترین کۆگای ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە
پەیوەنیدر