بومەلەرزە ڕوویدا و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت



بومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی ژاپۆنی هەژاند و شارەزایانیش هۆشداری لە دروستبوونی تسۆنامی دەدەن و داوای ئامادەکارای دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە،13ـی کانوونی دووەمی 2025،  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە لە کەناراوەکانی ژاپۆن ڕوویدا و ترس و دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی ژاپۆن دروستکرد.

دەزگای کەشناسی ژاپۆن پشتڕاستی کردەوە، بومەلەرزەکە بەهێزبووە و لەبەر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەمان، هۆشداری لە دروستبوونی تسۆنامی دەدەین، کە بەرزییەکەی دەگاتە یەک مەتر لە  پارێزگاکانی باشووری میازاکی و کۆچی، هاوکات دەسەڵات پێشنیاری کردووە کە دانیشتووان ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر و لە کەناراوەکان نزیک نەبنەوە.

لای خۆیەوە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمەریکا بڵاوکردەوە، هیچ مەترسییەکی تسونامی وێرانکەر لە ناوچەکەدا نییە لە دوای بوومەلەرزەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو شەپۆلانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەوە دروست دەبن زۆر کەم دەبن.

تیمەکانی فریاگوزاری ناوخۆیی بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووان و دەستپێکردنی گەڕان و  هەڵسەنگاندنی زیانەکان.

 

گەورەترین کۆگای ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە
پێت گەورەترین کۆگای ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە
نوێنەری بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆدەبنەوە
دوات نوێنەری بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆدەبنەوە
پەیوەنیدر