بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان له كۆبونهوهی لهگهڵ ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لهگهڵ ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كۆبۆتەوە و ڕایگەیاندووە، كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەرە.
وتووشیەتی، “دەبێت ئەم دۆخەی بەسەر هەرێمەكەماندا زاڵە كۆتایی پێبهێنرێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیان بەرپرسیارێتی هەموومانە و پێویستە كۆی هەوڵەكان لەو چوارچێوەیەدا بێت.