قەدەغەی هاوردەی هەنار هەڵگیرا



لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی هەنار لە ناوخۆی هەرێم بڕیاری قەدەگەی هاوردەی هەنار هەڵگیرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و دابەزاندنی نرخی هەنار لە بازاڕەکانی هەرێم، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەگەی هاوردەی هەنار بۆ بازارەکانی هەرێم لە خالە سنوورییەکانەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەو بڕیارەیان دوابەدوای بەدواداچوونیان بۆ بەرهەمی هەنار لە بازاڕەکان لە سەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان داوە، و دەشڵێن” بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکان کەمبووە و نرخی گرابووە”.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەت، لە بەرواری 12ـی کانوونی دووەمی 2025، قەدەغەی هاوردەکردنی هەنار هەڵدەگیرێت، و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کردووە ، بۆ مەبەستی گرنتەبەری رێککاری پێویستی کارگێری و یاسایی .

جێی باسە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ بە بڕیارێک هاوردەی بەشێک لە میوەی بۆ هەرێم قەدەغەکرد، لەنێویشیاندا هەنار، ئەمەش بەمەبستی ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا.

 

نوێنەری بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆدەبنەوە
پێت نوێنەری بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆدەبنەوە
بافڵ تاڵەبانی: كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە
دوات بافڵ تاڵەبانی: كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە
پەیوەنیدر