پەرلەمان تەمەنی كۆمسیۆنی بۆ دوو ساڵ درێژكردەوە



پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق دوو ساڵ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی لە ٧ / ١ / ٢٠٢٥ تا ٧ / ١ / ٢٠٢٧ درێژکردەوە.

لای خۆشیەوە، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ تاکو ٦ ی ١ی ٢٠٢٧دریژ کرایەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 8-1-2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، تەمەنی كاری ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەڕۆژی 7-1-2025 بۆ 6-1-2027 درێژكردەوە.

بافڵ تاڵەبانی: كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە
پێت بافڵ تاڵەبانی: كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە
ڕێباز حەملان: مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە بابەتی تر نەكرێت
دوات ڕێباز حەملان: مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە بابەتی تر نەكرێت
پەیوەنیدر