گەورەترین کۆگای ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە



بارەگایەکی سەربە لیوای چواری سوپای ڕژێم لەسەر ڕێگای خێرای سووریا-لوبنان، کە لە ژێر فەرماندەیی ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەددا بوو. لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە هەشتی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا، دەرکەوت کە بەدەر لە بارەگایەک وەک کۆگایەکی ئامادەکراو بۆ ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراوە.

بەپێی پێشبینییەکانی حکوومەتی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، ئەسەد بەرپرسیاری بەرهەمهێنانی زیاد لە سەدا 80ـی ماددەی هۆشبەری کاپتاگۆن بووە لەسەر ئاستی جیهان، و پێشبینی دەکرێت بەهای ساڵانەی بازرگانی کاپتاگۆن لە جیهاندا 10 ملیار دۆلار بێت، قازانجی خێزانەکەی ئەسەدی لەسەرکارلابراو نزیکەی 2.4 ملیار دۆلار بووبێت.

بەکارهێنانی بنکەی سەربازی وەک کارگەی بەرهەمهێنان و لەکۆگانانی ماددەی هۆشبەر، یەکێکە لە ڕوونترین نموونەکان کە دەریدەخات دەوڵەت بە دەستی دەوڵەتی ڕژێمی ڕووخاو بووبووە “دەوڵەتی-ماددەی هۆشبەر”.

لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی کۆگاکەدا کە لە ڕابردوودا وەک بارەگاکە بەکارهێندراوە وێنەی بەشار و ماهیر ئەسەد بەدیدەکرێت، و لەسەر دیوارەکانی بنکەکە نووسراوە؛ “خوێن و گیانمان فیدای تۆ بێت بەشار” و “هەموومان ئەسەدین”.

لە دەوری ئەو بنکەیەی وەک کۆگای ماددەی هۆشبەر بەکارهاتووە ژمارەیەکی زۆر تابلۆی ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەدیدەکرێت، هاووڵاتیانی سووریش دەڵێن ئەو تابلۆیانە هی ئۆتۆمبێلی هاوولاتیانی مەدەنین کە دەستیان بەسەردا گیراوە و ماددەی هۆشبەریان پێگواستراوەتەوە.

هاوکات بەپێی وێنەکان چەندین تۆن ماددەی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن لە ناو بنی پێڵاو، دەرگای ئۆتۆمبێل، قوتووی فستق، پلیکانە و تەنانەت لە ناو تەختەی وەرزشی سەر ئاو شاردراوەتەوە.

دوو بوومەلەرزە كوردستانی هەژاند
پێت دوو بوومەلەرزە كوردستانی هەژاند
بومەلەرزە ڕوویدا و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت
دوات بومەلەرزە ڕوویدا و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت
پەیوەنیدر