سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان لە دابینکردنی شایستەکانی هەرێم لەلایەن بەغدا کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، تاوتوێ کران، و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره فیدراڵییه‌کان و تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه.
ڕاشیگەیاند، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان.
نێچیرڤان بارزانی داکۆکی له پێویستیی دابینکردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدراڵه‌وه کرد و دووپاتی کرده‌وه که لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی سه‌رکۆماری بۆ کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا.