ڕۆژنامەونوسێكی كەناڵی عیراقیە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەری پاڵەوانێتی خلیج 25 پاسپۆرتی عێراقی پلەی باشی بڕی و لەڕیزبەندی نوێدا 18 پلە سەركەوت.
عەلی عومەر، ڕۆژنامەنوسی كەناڵی عراقیە بڵاویكردەوە، بەھۆی كاریگەریە باشەكان و پەسەندێتی چۆنێتی ڕێكخستنی پاڵەوانێتی خلیج٢٥ لە شاری بەسرە و ئەو ئامادەكاری و پێشوازیەی وەزارەتی وەرزشی عێراقی كردیان پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندی جیهانی سەركەوت و بەھای زیاتری پەیدا كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ھۆكاری باشی پێشوازی و بێ گرفتی پاڵەوانێتیەكە كاریگەریان ھەبووە لەسەر پێشخستن و ھەڵكشانی بەھای پاسپۆرتی عێراقی كە لە ڕیزبەندی نوێدا ھەژدە پلە سەركەوتووە .