لە بەغداد نێچیرڤان بارزانی و موسەننا سامەڕائی کۆبوونەوە



لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسی و بەرپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، لە بەغداد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە: هەردوولا دۆخی سیاسیی وڵات و چۆنیه‌تیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتیی سەقامگیریی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌کان پەرە پێبدات.

ئەوەش خراوەتەڕوو: هەردوولا تیشکیان خسته‌ سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ و جەختیان لەسەر پێویستیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەهێز بکات و گیانى دادپەروەری وه‌ک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات.

لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە دۆخی ناوچه‌كه‌ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه‌، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم.

د.لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
پێت د.لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
بڕیاری لێبڕینی “پشتیوانی غەززە و لوبنان”، مووچەی خانەنشینان ناگرێتەوە
دوات بڕیاری لێبڕینی “پشتیوانی غەززە و لوبنان”، مووچەی خانەنشینان ناگرێتەوە
پەیوەنیدر