حکومەتی عێراق بڕیاریدا لێبڕینی مووچە بۆ پشتیوانی لە لوبنان و غەززە، خانەنشینان نەگرێتەوە و ئەو پارەیەی پێشتریش لێیان بڕدراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا کە لێبڕینی 1٪ی مووچە بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان، خانەنشینان نەگرێتەوە.
ئاماژەشیدا بەوەی ئەو بڕەی پێشتر لە مووچەی خانەنشینان بڕدراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
مانگی تشرینی دوومی 2024 حکومەتی عێراق بڕیاری دا لە پێناو پشتیوانیکردنی کەرتی غەززە و لوبنان کە بە هەۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی کاولکاریی بوونەتەوە، ڕێژەی 1٪ لە مووچە فەرمانبەران ببڕێت.
ئەو هەنگاوەش ناڕەزایی خانەنشینانی لێکەوتەوە.