وەزیری پەروەردە جەخت دەکاتەوە لە خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی گرێبەست و دەڵێت نافەوتێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پارەی مامۆستایانی گرێبەست نافەوتێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاریدا قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە لە زووترین کاتدا پارەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت و نافەوتێت.
تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەستی هەولێر و دهۆک کە پێشتر وانەبێژبوون، پارەی مانگی 7 و 8ی پاریان وەرنەگرتووە.