کۆمپانیای نیورالینک ڕایگەیاند ئامێری بەستنەوەی مێشک بە کۆمپیوتەر بۆ سێیەم نەخۆش دانرا و پلانیشی هەیە ئەمساڵ ژمارەیان زیاتر بکات.
ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای نیورالینک ڕایگەیاند سێیەم ئامێری نیورالینکیان بۆ کەسێکی دیکە دانا کە سەرجەمیان بە باسی کاردەکەن.
نیورالینک یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ئیفلیجی دەبن و لە ڕێی ئەو ئامێرە بچووکەوە کە لە مێشکی نەخۆشەکەدا دەچێندرێت و بە کۆمپیوتەرێکەوە دەبەسترێتەوە، نەخۆشەکە دەتوانێت ئەندامە پەککەوتووەکانی لەشی کۆنترۆڵ بکات.
ئیلۆن ماسک ڕاشیگەیاند، پلانیان هەیە لەمساڵدا 20-30 نەشتەرگەریی دیکەی چاندندی ئامێرەکە بۆ نەخۆش ئەنجام بدەن.