بەڕێوەبەری کەشناسی: لەناو سەنتەری سلێمانی بڕی بارانبارین لە پارساڵ زیاتر بووە



بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەم یەک دوو رۆژەی داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیرەو پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، دەشڵێت، لەناو سەنتەری سلێمانی بڕی بارانبارین لە پارساڵ زیاتر بووە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ کۆی گشتی بارانبارین لەناو سەنتەری شاری سلێمانی 201 ملیمەتر بووە، لە کاتێکدا پارساڵ تا ئەم کاتە 199 ملیمەتر بارانباریوە.

باسی لەوەشکرد: کەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەی هەفتە جێگیرە و هیچ شەپۆلێکی بارانبارینی تیادا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی کەم ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هێشتا لە وەرزی زستانداین و کاتێکی زووە باسی بێبارانی یان کەمبارانی بکەین.

لە لایەکی دیکەوە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرزترینی پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەن:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

ناوەڕۆکی دیدارەکەی بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا
پێت ناوەڕۆکی دیدارەکەی بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا
بارزانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە
دوات بارزانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە
پەیوەنیدر