سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەی ئیدارەی دەوڵەتیشدا جەختی لە ماف و شایستە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماینی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دوێنێش نێچیرڤان بارزانی دواى گه‌یيشتنى به به‌غدا، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه چوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران، بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، جەختیش کرايه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیيی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ كران.