پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەموواری یاسای بودجە بڕیار دەدات



ئەمڕۆ جارێکی تر پەرلەمانی عێراق لە بارەی تاووتوێکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە پڕۆژەکانیش خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری بودجە.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دەنگدان بە 10 پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، یەكێك لەوانە، دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەدرێت، هەروەها دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری چوارەمی یاسای بەرهەمهێنانی پیشەسازی دەدرێت.

باس لەوەشکراوە: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای بودجە دەكرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت، هەروەها یاسای پاراستنی كەمینەكان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

بارزانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە
پێت بارزانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە
سوودانی سەردانی بەریتانیا دەکات
دوات سوودانی سەردانی بەریتانیا دەکات
پەیوەنیدر