بیربۆك بۆ فیدان: دەبێت جەنگ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕابگیرێت



وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە هاوتا توركییەكەی دەڵێت: ئەوەی ئێستا پێویستە ڕاگرتنی جەنگە لە باكووری سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” و پێدانی ڕۆڵە بە كورد لە گۆناغی نوێی سیاسی ئەو وڵاتەدا.

ئەمڕۆ یەك شەممە 12-1-2025 لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، كۆنگرەی تایبەت بە پشتیوانیكردنی گەلی سووریا ڕێكخرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا ئەنالینا بیربۆك لەگەڵ هاكان فیدان، هاوتا توركییەكەی كۆبۆتەوە و وتویەتی، “سووریای نوێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانی”.

وتوشیەتی، “ئەوەی ئێستا پێویستمان پێیەتی ڕاگرتنی جەنگە لە باكوور و پێدانی ڕۆڵە بە كورد لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسی سەرتاسەری لە سووریا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردووشدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چەند جارێك پشتیوانی بۆ هێزەكانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاندووە و جەختی لە پاراستنی پێگەی كورد و ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەكانی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەر هێزەكانی هەسەدە كردۆتەوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا هاكان فیدان بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەگەر هەسەدە رژدە لەسەر یەكبوون لەگەڵ حكومەتی سووریا، دەبێت خۆی هەڵبووەشێنێتەوە”.

هاوکاری سێ مانگی توێژێک دابەشدەکرێت
پێت هاوکاری سێ مانگی توێژێک دابەشدەکرێت
هەسەدە كوژرانی سەركردەیەك و چەندین چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
دوات هەسەدە كوژرانی سەركردەیەك و چەندین چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
پەیوەنیدر