زەوی بە 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكە دەدرێت



بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكە بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕەوانە دەكرێت.

سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاندووە، 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر وردبینی لە ناوەکانیان كراوه‌، بڕیاره‌ له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا به‌ نووسراوی فه‌رمی لیستی ناوی ئەو 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌رە ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکرێت به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.

وتیشی، “فۆڕمەکان هی فەرمانبەرانی هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌، ده‌بێته‌ دووه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی”.

لە مانگی 7 و 8ی ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەی دابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانگەكاندا دەستی پێكرد و دوای پڕكردنەوەی لەلایەن فەرمانبەران و پەسەندكردنی لەلایەن بەشەكانی یاساوە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی كرا بۆ وردبینی و لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووشدا و لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی فەرمانبەران، كە زۆربەی سەر بە شارەوانییەكان بوون زەوییان پێدرا.

زەوی بە 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكە دەدرێت
پت زەوی بە 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكە دەدرێت
وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی هەرێمى ئاشكراكرد
دوات وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی هەرێمى ئاشكراكرد
پەیوەنیدر