سوپای تورکیا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی هێرشیان کردە سەر باکووری بەنداوی تشرین و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و چەندین چەكداری ئەو گرووپانە و سەركردەیەكیان كوژران.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە باكووری بەنداوی تشرین و میحوەرەكانی مەنبج شەڕی قورس بەردەوامە و هێزەكانی هەسەدە چەندین هێرشیی گروووپە چەكدارەكانیان تێكشكاندووە.
لای خۆشیەوە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بڵاویكردەوە، سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكانی سوپای نیشتمانی هاوپەیمانی توركیا بە ناوی “عەلی نسو” لەسەر دەستی هێزەكانمان لە ڕوووبەڕووبوونەوەكانی میحوەری ڕیفی مەنبج كوژرا.
ڕاشیگەیاندووە، دەیان چەكداری سەر بە فرقەی “سوڵتان محەمەد فاتح” بە دەستی شەڕڤانان لە میحوەری بەنداوی شەهیدان كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەكانی ئەردۆغان بە چڕی كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكانی هاووڵاتیان لە دەورووبەری بەنداوی شەهیدان بۆردومان دەكەن و هەروەها فڕۆكە جەنگییەكان كۆمەڵكوژییان كردووە لە گوندی مسرەب لە باشووری شارۆچكەی سرین لە باشووری كۆبانێ و تا ئێستا 3 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و ژمارەیەك هاووڵاتیش بریندارن.