نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا



سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی حزبە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 12-1-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە هەر ئەمشەو، نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم بەشداری لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بكەن بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار و هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی دیكەی عێراق و سەرۆكی هێزە سیاسییەكان.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و كێشەكانی مووچە و بودجە بكرێت.

هاوكات، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا سەردانی نوری مالكی و هادی عامری و حەیدەر عەبادی و ژمارەیەك لە سەرۆكی حزبە سیاسییەكان بكات و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكەن.

ترەمپ هێرشی توند دەکاتە سەر دەسەڵاتداران
پێت ترەمپ هێرشی توند دەکاتە سەر دەسەڵاتداران
بەشێک لە ڕێگایەکی دەرەوەی شار داخرا
دوات بەشێک لە ڕێگایەکی دەرەوەی شار داخرا
پەیوەنیدر