قائیمقامیەتی چەمچەماڵ داخستنی ڕێگای ڕۆیشتن لە سلێمانی بۆ چەمچەماڵ ڕاگەیاند.
لە بڵاوکراوەیەکدا، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە کە پردی ” ئاوەتەقیوەکە” لەسەر ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بەشێک لە ڕێگاکە لە ئاراستەی پردەکە کراوە بە یەک ئاراستە( یەک ساید).
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ڕێگای ڕۆیشتن لە سلێمانی بۆ چەمچەماڵ داخراوە و هێمای هاتووچۆ دانراوە، پێویستە شۆفێران وریابن تا چاککردنەوەی ڕێگاکە و کردنەوەی بە هێمنی لیبخوڕن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.