سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕادەگەیەنێت و پێی وایە، ” بودجە و مووچە چارەسەر نابێت”.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، پشتگیریی لە هەڵوێستی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەکەین و هەرێمی کوردستان لە عێراق بکشێتەوە زۆر باشترە.
وتیشی، “بودجە و مووچە چارەسەر نابێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كورد پێداگری زیاتر لە بەغدا بكات و داوای زیاتر بكات، چونكە ئێستا عێراق لاوازە و فشاری نێودەوڵەتی لەسەرە.
ئاشكراشی كرد، ئەو چوار بڕیار و ڕاسپاردەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاڕاستەی عێراقی كردووە، پێم وانییە سێ خاڵی یەكەمیان جێبەجێ بكرێت، بەڵكو چوارەمیان بكرێت باشترە، كە كشانەوەیە لە عێراق.