ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یاسای خانەنشینی فەرمانبەران هەموار دەكاتەوە و دەبێتە 63 ساڵ، بەڵام بۆ هەندێك لە چین و توێژەكان 65 بۆ 67 ساڵ دەبێت.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت و بە پێی ئەم هەموارە تەمەنی خانەنشینی ئاسایی دەبێت بە (٦٣ ) ساڵ، واتە ٣ ساڵ زیاتر دەبێت لە پێشووتر کە (٦٠) ساڵ بوو.
ڕاشیگەیاندووە، تەمەنی خانەنشینی بۆ چوار لایەن (ئەوانەی خزمەتی زانکیۆیان هەیە و هەڵگری نازناوی زانستین، پزیشکی بەنج و دادوەری و دەروونی، ڕاوێژکار و ڕاوێژکاری یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی دەوڵەت، فڕۆکەوانەی مەدەنی) دەبێتە (٦٥) ساڵ دەبێت واتە دەتوانن دوو ساڵ زیاتر بەردەوام بن لە خزمەت.
وەك ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كرد، (ئەوانەی یاسای فصل سیاسی دەیانگرێتەوە یاسای ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٠٥، کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدان کە یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦ و یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠١٣ دەیانگرێتەوە) ئەمانە تەمەنی خانەنشینیان لە (٦٧) ساڵ دەبێت.