مەسرور بارزانی لە بارەی پاڵاوگەکانی هەولێر و دهۆکەوە بڕیاریدا



مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بارەی پاڵاوگەکانی هەولێر و دهۆکەوە بڕیاریدا، هەروەک خاوەن مۆلیدەکانیشی ئاگادار کردەوە لەوەی پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بن لە پرسی ژینگەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆک.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم تیایدا هاتووە: سەرۆکی حکومەت ئاماژەی دا بەوەی پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین و پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە، ئەرکی هەموو لایەکمانە.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە، “پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوا، بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە و لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران بگرنەبەر”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە چەند بڕیارێک دران.

دەقی بڕیارەکان:

یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە، هەروەها دەبێت سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.

سێیەم: دەبێ خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.

شاخەوان عەبدوڵا: كشانەوەى كورد ئەگەرێکی کراوەیە
پێت شاخەوان عەبدوڵا: كشانەوەى كورد ئەگەرێکی کراوەیە
لیژنەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 پێکهێنرا
دوات لیژنەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 پێکهێنرا
پەیوەنیدر