پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمارکرد



بە هۆی پرسی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، یەکگرتووی ئیسلامی سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکە تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بوخاری جەمیل، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بەكۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت سكاڵای یاسایمان لەسەر وەزیری تەندروستی و كۆمپانیاكە تۆمارکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە سکاڵاکەیان لە دادگای هەولێر تۆمار كردووە.

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو ڕاشیگەیاند، تەواوی گرێبەستەكە ناڕوونە و ڕۆژی 25ی ئەم مانگەش یەكەم دانیشتی دادگا لەو بارەیەوە بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت زۆر کەمە
پێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت زۆر کەمە
پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری گەیشت
دوات پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری گەیشت
پەیوەنیدر