پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان گەیشتە هەرێم و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکرنی دەکرێت.
ئهمڕۆ یهكشهممه 12 د.دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد گهیشتووه و دوای تهواوبوونی رێككاری كارگێڕی له رۆژانی داهاتوو دهست بهدابهشكردنی بره پارهی مانگی 11 دهكرێت كه بڕهكهی 250 ههزار دیناره.
باسی لەوەش کرد، له رۆژانی رابردووش پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش كراوه.
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر دەشڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، حەوت هەزار و 600 بژمێر ههیه، ئەو پارەی وەریشیدەگرن، تەنها هی مانگی 11یە.
ڕۆژی 20ی 10ی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و تا 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.