ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٦ کەس بەرزبووەوە.
نووسینگەی پزیشکی داد لە لۆس ئەنجلس ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٦ کەس.
لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەوە، ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئەنجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بەھۆی ئاگرەکەوە کە زیاتر بۆ ناوچەی پالیسادیسی تەشەنەی سەندووە، زیاتر لە ١٢ ھەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا نزیکەی سێ ھەزار ھێکتار زەوی (٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە)، سووتاوە.
سەرباری هەوڵە بەردەوامەکانیش، بەڵام تا ئێسات تەنها 15٪ی ئاگرەکە کۆنترۆل کراوە و بە هۆی زیادبوونی خێرایی “با”شەوە، مەترسی هەیە ئاگرەکە زۆر خێراتر تەشەنە بکات.