چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی ئاگریینن



بڕیارە ئەمشەو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

یارییەکەی کلاسیکۆ کاتژمێر 10ی شەو (بە کاتی هەولێر) لە شاری جددەی سعودیە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرشەلۆنە دەیەوێت سەرکەوتنەکەی کلاسیکۆی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە کە بە چوار گۆڵی بێوەڵام بردییەوە، بەڵام یانە شاهانەکە خۆی بۆ تۆڵەکردنەوە ئامادە دەکات.

ئەنجامی 10 یاری کلاسیکۆی ڕابردوو دەریدەخەن کە هەردوو یانەکە یەکسانن، بەڵام ئەنجامی بردنەوەکان جیاوازیان هەیە.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش زیرەکیی دەستکرد پێی وایە باری بەرشەلۆنە تا ڕادەیەک لارە و یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڕێژەی 55٪ – 60٪ چانسی بردنەوەی زیاترە.

کەشناسی هەرێم: بەفرو بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی هەرێم: بەفرو بارانبارین بەردەوام دەبێت
لە بارەی بەشەخۆراکەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
دوات لە بارەی بەشەخۆراکەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر