لە بارەی بەشەخۆراکەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە



لە بارەی دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی ساڵی ڕابردووی بەشەخۆراکی مانگانە بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە کە دوکانەکانیان بۆ وەرگرتنی خۆراک کراوەبێت.

بەپێی ئاگادارییەکە کە واژۆی کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی لەسەرە تیایدا هاتووە: ئاگاداری بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکەین لە ناوەوە و دەرەوەی شار دوکانەکانیان کراوەبێت بۆ وەرگرتنی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانەی ساڵی ڕابردوو بە داتای مانگی 12.

لە بارەی ماددەکانیشەوە هاتووە: ماددەکان بریتین لە سێ کیلۆ برنج، شەکر یەک کیلۆگرام، زەیت یەک لیتر، نیسک 500 گرام، لەتکە نۆک 500 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 کیلۆگرام.

چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی ئاگریینن
پێت چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی ئاگریینن
شارەوانی هەولێر لە بارەی دروسبوونی لافاوەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
دوات شارەوانی هەولێر لە بارەی دروسبوونی لافاوەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
پەیوەنیدر