هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێكی دەركرد



‎بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە پێناو كارئاسانی كردن بۆ هاووڵاتییان بڕیاریدا سەردانیكردنی بەشی مۆڵەت بكات بە شێوەی نۆرە نووسینی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ‎پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لۆدێكی زۆر لە سەر بەڕێوەبەرایەتیان دروست بوو بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەدوای چارەسەرێكی گوونجاودا گەڕان بۆ كارئاسانی كردن بۆ هاووڵاتییان تا ئەو هاووڵاتییانەی سەردان دەكەن لەهەمان رۆژدا كارەكانیان بۆ تەواو بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بڕیاردرا كە سیستەمی نۆرەگرتنی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانیەوە بخرێتە كار، كە پێشتر كار بەم سیستەمە كراوە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە لە ئاسانكاری كردن بۆ هاووڵاتییان.

ڕێنماییەكانی سیستەمی نۆرەگرتنی ئۆنلاین:
‎پێش سەرداننكردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هاوڵاتییەی دەیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربكات یان نوێی بكاتەوە دەبێت چی بكات؟
‎سەرەتا و رۆژێك پێش سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە هاوڵاتییەكە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بكات بەمەبەستی نۆرە گرتن و دوای وەرگرتنی مامەڵەكەی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە لە ماڵپەڕەكەدا بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەكات و كارەكانی لەبەشی مۆڵەت بۆ ڕایی دەكرێت
‎- رۆژانە (٣٠٠) مامەڵە لە ماڵپەڕەكەدا وەردەگیرێت و هەر هاوڵاتییەك فریا نەكەوت كۆدی سەردانیكردنی وەربگرێت بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت هەوڵ بداتەوە
‎- هاوڵاتی دەتوانێت مانگێك پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەكەی داواكاری پێشكەش بكات بۆ نوێ كردنەوەی مۆڵەت.
‎- هاوڵاتی لە بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەت تا ٣٠ رۆژ دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەكەی هیچ سزایەك نادرێت.
‎- دوای ئەوەی هاوڵاتی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، داواكارییەكەی وەرگیرا دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكات، ئەگەر لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی داواكارییەكەی هەڵبوەشێتەوە نابێت سەردان بكات و بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت دووبارە هەوڵی وەرگرتنەوەی كۆدی سەردانیكردن بدات.
‎- كاتێك مامەڵەكە وەرگیرا لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، پێویستە ئەو كۆدەی لە ماڵپەڕەكە وەری دەگرێت پێی بێت
‎ـ لەكاتژمێر ۷:٠٠ی شەو وەرگرتنی كۆد لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەست پێدەكات
‎ـ كاتی سەردان كردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە لەكاتژمێر ۱۲:٠٠ ی نیوەڕۆ تێپەڕ نەكات
‎- لەكاتی سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەركردن یان نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەكەت پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێبێت
‎كۆدی سەردانیكردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی پێبێت
‎پشكنینی پزیشكی
‎كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقی‌و پێناسی باری كەسێتی
‎كارتی زانیاری
‎پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێت‌و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
‎ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.
‎پێویستە و مەرجە هاوڵاتی لەكاتی سەردانیكردن بەڵگەنامە رەسەنەكان ( ئەسڵییەكان)ی پێبێت.
كاركردن بەم سیستەمە لە رۆژی دوو شەممەوە جێبەجێ دەكرێت واتە هاوڵاتی پێویستە شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی كاتژمێر ۷:٠٠ ی شەو ناو بنووسێت بۆ وەرگرتنی كۆدی سەردانیكردن بۆ رۆژی دوو شەممە و رۆژانی دواتر بەهەمان شێوە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە بۆ كردنەوەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی
Www.sultraffic.com

مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا
پێت مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا
هەولێر؛ دانانی سیستەمی غاز بۆ دوو تاوەر مەترسی بۆ سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دروست دەكات
دوات هەولێر؛ دانانی سیستەمی غاز بۆ دوو تاوەر مەترسی بۆ سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دروست دەكات
پەیوەندیدر