بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە ڕێگای سلێمانی- دەربەندیخان داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە، لەئێستا رێگای سەرەكی (دەربەندیخان – سلێمانی) لە نزیك گوندی رێژنە داخراوە.
ڕاشیگەیاندووە، مەفرەزەكانی هاتووچۆ هەوڵی چارەسەركردنی ڕێگاكە دەدەن و تا كردنەوەی ڕێگاكە، شۆفێران دەتوانن رێگاكانی تر بەكاربهێنن.