مناڵەكەم ئەم شینبوونەوەیەی هەیە… ئایا ئاساییە؟



ئەم پەڵە شینانە ناسراون بە “پەڵەی مەنگۆلی” نیشانەیەكی زگماكییە، كە لە پشت و سمتی مناڵی تازەلەدایكبوودا دروست دەبن. هەندێ جار یەكسەر لە كاتی لەدایكبووندا دەردەكەون یان لە چەند هەفتەی سەرەتای تەمەنی مناڵەكە.

د. گەشبین كاوە، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و تازە لەدایكبووان و گەشە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دەكرێ پەڵەكە یەك دانە یان چەند دانەیەك بێت، كە لە سمت و بەشی خوارەوەی پشتی و هەندێ جاریش تا لای ڕانەكان یان سەرەوەی پشتی مناڵەكە دەردەكەوێ.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم نیشانەیە هیچ زیانێكی نیە و چارەسەری ناوێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم نیشانە زگماكیە بەوە لە پەڵەی شینبونەوە و بەركەوتنی زەبر جیا دەكرێتەوە، كە ڕەنگەكەی ناگۆڕێ، بە پێچەوانەی شینبوونەوە كە ڕەنگەكەی تۆخترە و پاشان كاڵ دەبێتەوە بۆ ڕەنگی سەوز و پاشان زەرد.

د. گەشبین دەشڵێت: ئەم نیشانەیە لە تەمەنی ١ ساڵ تا ٣-٥ ساڵی كاڵ دەبێتەوە و نامێنێ. هەندێ جار ڕەنگە پەڵەكە بمێنێتەوە تا تەمەنی گەورەبوون.

ڕێگای سلێمانی- دەربەندیخان داخرا
پێت ڕێگای سلێمانی- دەربەندیخان داخرا
شارەوانی هەولێر ئاگادارییەك دەربارەی لافاو بڵاودەكاتەوە
دوات شارەوانی هەولێر ئاگادارییەك دەربارەی لافاو بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر