كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی “وەزیر و پەرلەمانتاران”ی كورد لە بەغدا كۆتایی هات و 5 بڕیار درا و دەدرێتە حكومەتی فیدڕاڵی.
ئەمڕۆ لە هەولێر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ ساڵی نوێ كۆبوونەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاودەكاتەوە، كە ئەمانەن:
۱.دەبێت بەغدا مامەڵەیەکی دەستوری وەک هەرێمێکی فیدڕاڵ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات نەک بەمجۆرەی ئێستا هەیە.
۲.دەبێت لە ساڵی تازەدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست نەکرێت.
۳.لە ساڵی ۲٠۲٦ پێویستە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت بەپێی ڕێژەی دیاریکراوی خۆی، نەک تەنها مووچە.
٤.لە هەمواری یاسای بودجەدا دەبێت مافی خەڵکی کوردستان پارێزراوبێت.
٥.چوار وەزیری کورد لە بەغدا ئەم پەیامە دەگەیەننە حکومەتی فیدڕاڵ و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکان هەڵوێستی دیکە دەبێت.