دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە چەند ساڵێكە لەلایەن حكومەتی توركیاوە لە زیندانی ئەدرنە دەستبەسەرە پەیامێكی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی و پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوكردەوە.

ماوەی مانگێكە هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا گەرموگوڕی پێوە دیارە و شاندێكی پارتی دەم بە سەرۆكایەتی (پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر) سەردانی دوورگەی ئیمرالیان كرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆبوونەوە و دواتریش سەردانیان بۆ لای حزبە سیاسییەكانی توركیا دەستپێكردووە، كە تیایدا لەسەر داوای ئۆجەلان، ئەحمەد تورك-یش بەشداری شاندەكەیە.

دوابەدوای سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ لای دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە، سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندەکە بە رۆژنامەنووسانی وت، دەمیرتاش وتوویەتی، “پشتگیریی تەواوی خۆم بۆ هەوڵەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان دووپات دەکەمەوە و پشتگیریی هەوڵەکانی ئۆجەلان دەکەم بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراسی”.

دەمیرتاش وتیشی، “هەستیارترین بابەتی ئەم دۆخە پشتگیریی ڕای گشتییە، بۆیە دەبێت پڕۆسەکە شەفاف بێت”.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت هەموو لایەک خۆیان لە زمانی هەڕەشە و بەکەم سەیرکردن و تێکدان بەدوور بگرن.

دەشڵێت: دەبێت هەنگاوی جدی بنرێت بۆ دروستکردنی متمانە بە پرۆسەی ئاشتی، چونکە ئێستا زۆرینەی کورد رووی لە تورکیایە و پێویستە تورکیاش روو بکاتە کورد.

شارەوانی هەولێر ئاگادارییەك دەربارەی لافاو بڵاودەكاتەوە
پێت شارەوانی هەولێر ئاگادارییەك دەربارەی لافاو بڵاودەكاتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەرانی كورد 5 بڕیاریان دەركرد
دوات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەرانی كورد 5 بڕیاریان دەركرد
پەیوەنیدر