هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان هاوکاری پێشکەش بە ئیدارەی دیمەشق دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و دەشڵێت: لەم كەشە ئەرێنییەی نێوانیان گرووپە بەكرێگیراوەكانی توركیا هەوڵی تێكدانی دەدەن.
هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بڵاویكردەوە، ئاژانسی هەواڵی (سانا) دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە شاری حەلەب ڕاگەیاندووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانمانەوە هاتوون لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ڕاشیگەیاندووە، ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم تۆمەتانە درۆ و بەپەلەن و لەسەر بنەمای بەڵگەی واقیعی یان لێکۆڵینەوەی شەفاف نین.
هەسەدە دەشڵێت: زانراوە ئەو ناوچانەی، کە ناوچەکانی جیاکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانمان و ناوچەی حەلەب پڕن لە گرووپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیا و بەرژەوەندییەکی تەواویان هەیە لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەو کەشوهەوا ئەرێنییەی، بۆ گفتوگۆی نێوانیان هەیە لەنێوان هێزەکانمان و بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دیمەشق.
جەختیشی كردۆتەوە، بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، هێزەکانمان پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەن لە ئیدارەی دیمەشق بۆ بەدواداچوون و ئاشکراکردنی لایەنە ڕاستەقینەکانی پشت تەقینەوەکان و ناردنی تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی حەلەب و شوێنەکانی دیکە.