هەورامانی: ئەگەر بەغدا لەم دۆخە بەردەوام بێت بڕیاری چارەنووسساز دەدەین



 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەغداد پابەند بێت بە ناردنی موچەی فەرمانبەران و ئیتر لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەک ناکەن و دەشڵێت: ئەگەر بەغدا لەم دۆخە بەردەوام بێت بڕیاری چارەنووسساز دەدەین

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی هەرێم بە ڕوون و راشکاوی داهاتی ناوخۆی خستوەتە بەردەستی حکومەتی فیدراڵ، ڕازی بووین هەموو داهاتەکانمان ڕادەست بکەین لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەغداد بەوەش ڕازی نەبووە.

ڕاشیگەیاند، غەدرێکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە، دەبێت بەغدا پابەند بێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و ئیتر لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەک ناکەن.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی هەرێم ئەوا وەڵامێکیان دەبێت ڕەنگە بۆ هیچ لایەنێک سودی نەبێت، جا ئەگەر کشانەوەش بێت لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی، ساڵی 2024 بەغدا تەنها 7%ـی پشکی هەرێمی کوردستانی ناردوە، کە بەپێی ژمارەی دانیشتوان دەبو 14% بێت، بۆیە ئەو مامەڵەیەی ئێستا بەغدا دەیکات، زەلیکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە چیتر ناتوانین ئەو زەلیلکردنە قبوڵ بکەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیرە کوردەکان، پەیامی کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆ دەگەیەننە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەئەگەری بەردەوام بونی بەغدا بەم دۆخە، بڕیاری گرنگ و چارەنوسساز دەدەین، كە خزمەت بە عێراق ناكات.

سەبارەت بە موچەی مانگی 12 وتی: “هەموو شتێکمان پێشکەشی بەغدا کردوە، کۆتا قسەی ئەوان ئەوەیە پارەی مووچە ڕەوانە بکەن، بەڵام تا ئێستاش هیچ بڕە پارەیەکیان نەناردوە، بۆیە هیچ ئومێدێکمان بە بەڵێنەکانی بەغداد نەماوە”.

 

پارەی حەجی ئەمساڵ دیاریكرا
پێت پارەی حەجی ئەمساڵ دیاریكرا
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزتربووەوە
دوات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزتربووەوە
پەیوەنیدر