سەبەتەیەکی نوێی خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت



لە سبەینێ یەکشەممە، لە شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی سەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانەی ساڵی ڕابردوو دەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، تیایدا هاتووە: بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و پێشکەشکـــردنــــی پـــارەی لیستــی بریکاری.

زانیاری زیاتر لەو بارەوە خراوەتەڕوو، کە بنکەکانی_ناوشار: 201 + 202+ 203+ 204+ 205، بەشەخۆراکی وەجبەی دەیەم پێکهاتووە لــــــە زەیت، شەکر، برنج، نیسک، لەتکە نۆک، نۆک و دۆشاوی تەماتە.

باسی لەوەشکردووە: بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنها لە ڕێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت، هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.

دەشڵێت: بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک (تموین) بکات و پسوولەی (وصل) ی پێنج هەزاری ( 5000) ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە: لەکاتی سەردانکردنی بریکار پێویستە (دوو وێنەی مامەڵەی نوێ+ کارتی نیشتیمانی+ ناسنامەی بریکار) لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ دروستکردنی ناسنامەی لیزەری.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزتربووەوە
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزتربووەوە
وەزارەتی کارەبا: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت
دوات وەزارەتی کارەبا: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت
پەیوەنیدر