هەولێر؛ دانانی سیستەمی غاز بۆ دوو تاوەر مەترسی بۆ سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دروست دەكات



بەشێك لە هاووڵاتیانی گەڕەكی ڕاستی هەولێر بە هۆی دانانی سیستەمی غاز و 5 مۆلیدە بۆ دوو تاوەری نوێ نیگەرانن و ڕایدەگەیەنن، كە ئەو سیستەمە تەنها ٢٠ مەتر لە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دوورە و مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەكانیان هەیە.

سەلیم كەریم سەلیم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕۆژیاری بنەڕەتی لە نوسراوێكدا داوا لە پارێزگاری هەولێر دەكات چارەسەری كێشەی دانانی سیستەمی غاز بۆ هەر دوو تاوەڕی (ڕۆنا تاوەر) كە تەنها ٢٠مەتر لە قوتابخانە دوورە و مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەكانیان هەیە.

هاوكات هاووڵاتیانی گەڕەكەش ناڕەزایی دەردەبڕن، بەوەی شوێنێ دانانی مۆلیدەكە و تانكی غازەكەی بەپێی نەخشە سەوزایی و گۆڕەپانی یاری یە نەك بكرێتە شوێنی مۆلیدە و داوا دەكەن ئەو سیستەمە غازە هەڵبگرن و شوێنێ موەلیدەكانیش بگوازنەوە.

 

هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێكی دەركرد
پێت هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێكی دەركرد
د.بڕیار رەشید؛حكومەتی هەرێم ئامادەنیە پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە
دوات د.بڕیار رەشید؛حكومەتی هەرێم ئامادەنیە پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە
پەیوەنیدر