فریاگوزاری خێرای لۆس ئەنجلس داوای چۆڵکردنی ملیۆنان هاووڵاتی لە شوێنی خۆیان بە هەڵە ناودەبات و دەڵێت”هەڵەیەکی تەکنیکی بووە”.
کیڤن مەکگۆوان بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری لۆس ئەنجلس ڕایگەیاند، پەیامەکانی چۆڵکردن کە لەلایەن ملیۆنان دانیشتووی سەرتاسەری پارێزگاکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی کالیفۆرنیا پێیان گەیشتوون بە هەڵە نێردراوە.
سی بی ئێس نیوز لە زاری مەکگۆوانەوە بڵاویکردەوە، “فەرمانی چۆڵکردنی دانیشتوانی ناوچەی ئاگری کینێت کە لە ئێستادا لە وێست هیڵزدا پەرەی سەندووە، بە هەڵە بۆ نزیکەی دە ملیۆن دانیشتووی ئەو پارێزگایە نێردراوە، جگە لە هەندێک لە دانیشتوانی پارێزگاکانی دراوسێ.”
بە وتەی ئەو بەڕێوەبەرە، هۆشدارییەکە تەنها بۆ دانیشتوانی شارەکانی کالاباساس و ئاگۆرا هیڵز و هەروەها دانیشتوانی ناوچەی وێست هیڵز لە لۆس ئەنجلۆس بووە، و دەکرێت ئەو هەڵەیە بەهۆی ئەو شوێنەشەوە بووبێت کە مۆبایلەکان لێی تۆمارکراون.
پارێزگای لۆس ئەنجلس لەژێر فەرمانی چۆڵکردنی ناچاری دەیان هەزار دانیشتوودایە و بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگاکە دانی بەوەدانا کە سەرچاوەکان تەنها بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەک یان دوو ئاگرکەوتنەوە گەورە تەرخانکراون، بەڵام ئەم ئاگرە کە هاوکاتە لەگەڵ بایەکی بەهێز دەسەڵاتی ئەوقانی بەسەردا ناشکێت و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
بە وتەی دەسەڵاتداران، لانیکەم 10 کەس لەو ئاگرکەوتنەوانەدا گیانیان لەدەستداوە، لە هەمان کاتدا زیانەکان بەهۆی سووتانی ئاگرەکانی کالیفۆرنیا بە نزیکەی 150 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.