د.بڕیار رەشید؛حكومەتی هەرێم ئامادەنیە پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەر هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە نرخی 30 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان، دەشڵێت،”حكومەتی هەرێم ئامادەنییە نەوت رادەست بكات و پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە”.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خوی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، لەگەڵ بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراقدا چەند جارێك لەسەر بەشە نەوتی هاووڵاتیان گفتوگۆیان كردووە ، كە ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە نرخی 30 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دەدرێتە هاووڵاتییان.

هاوكات ئاشكراشیكردووە، كە حكومەتی هەرێم ئامادەنییە نەوت رادەست بكات و پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش لەگەڵ بەغداد یەكلایی بكاتەوە.

دەقی نوسینەكەی :

لێرەدا هەوڵەكانمان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی دەگێڕمەوە كەلەماوەی چەند مانگی ڕابردوو داومانە، بەڵام بەداخەوە بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم بێ گفتوگۆ كردن و هەبوونی زانیاری پێویست لەسەر بابەتەكە بە نرخەكەی بغداد ڕازیبوو.
نەبونی هەماهەنگی لە نێوان سەردان و وەفدەكانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارە كوردەكان لە عێراق ئەم جۆرە هەوڵانەمان لەباردەبات و دواجار هاوڵاتیانی هەرێم دەبنەوە قوربانی.
بەرواری ۳۱ ی ۱٠ ی ۲٠۲۲
لە پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێز ( د.حامد زوبێعی) بریكاری وەزیری نەوتی عێراق ۱۷ دەقیقە قسەمان كرد
گفتوگۆیەكی چڕوپڕ بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی
بابەتەكە داواكاری ئێمە بوو بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی بۆ ۱٥٠ دینار.
بگەڕێینەوە بۆ مانگی ٦ ی ۲٠۲۲
دوای دەستپێكی هەوڵەكانمان لە مانگی شەشەوە و چەندین سەردانی وەزیر و بریكاری وەزیر و بەرپرسانی تر لەم بابەتە و وێرای خراپی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و ناوەند بەدیاری كراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق.
دواجار دوای بەردەوامبوون بۆماوەی ٤ مانگ توانیمان عێراق رازی بكەین بە ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەو كات بە هیچ شێوەیەك باسی جیاوازی نرخ نەكرا.
لە ۱٠/۱٠ /۲٠۲۲ لەگەڵ بەڕێز د.هەڤال پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز كاك ئازاد سەرۆكی ئەنجومەن قسەمان كرد بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە و ناردنی دۆكومێنتی پێویست.
تاكو ڕێكارەكان تەواو كراو دۆكومێنتەكانمان بەدەستگەیشت، بابەتێك هێنرایە ئاراوە كە جیاوازی نرخ بوو.
لە ۱۸ی ۱٠ ئەو نوسراوەیان بۆ ناردم كە لە ۱٦ی ۱٠ كۆمپانیای دابەش كردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئاراستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كردووە و نوسراوە ۷٥٠ دینار بۆ هەر لیترێك.
هەر زوو بە هەماهەنگی لەگەل بەرێز حاكم سالار وەزیری دادی ئەو كات پەیوەندیمان كرد بە وەزیر و بریكاری وەزیر و دوای گفتوگۆیان وەك لیژنە لەسەر داوای ئێمە بڕیاریاندا كە لە ۷٥٠ دینار بۆ لیترێك بكرێت بە ٥٠٠ دینار/ لیتر .
واتە ٥٠ ملیۆن لیتر كە بڕیار بوو بە ۷٥٠ دینار بۆ هەر لیترێك بێت كرا بە ٥٠ ملیۆن لیتر بۆ هەر لیترێك ٥٠٠ دینار.
ئەمە نەك جێی دڵخۆشی نەبوو بەڵكو زۆر جێی نیگەرانی ئێمە بوو، داواكاری ئێمە بۆ ئەوەبوو هەمان نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بێت.
چونكە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كێشەیان لەگەڵ نرخی نەوتی سپی حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە بەرمیلی بە ۱٠۳ هەزار دینارە و بارگرانییە بۆ سەریان و
ئەو نەوتەی عێراق دابینی كردووە نرخی ٥٠٠ دینار بۆ لیترێكە واتە بەرمیلی ۱٠٥ هەزار دینار دەبێت.
واتە نەك هەرزانتر نابێت بەڵكو گرانتر دەبێت.
بۆیە بەردەوام بووم لەسەر داواكارییەكە و لەپەرلەمان دووبارە داوام كرد جیاوازی نەكرێت لە نێوان پارێزگاكانی عێراق، چونكە ناكرێت بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور لیتری بە ۱٥٠ دینار بێت لە كاتێكدا سەرما لای ئەوان زۆر كەمترە بەراورد بە هەرێم، بەڵام بۆ هەرێم لیتری بە ٥٠٠ دینار بێت.
بگەڕێینەوە بۆ گفتوۆكانمان لەگەڵ
بەرێز د.حامد( بریكاری وەزیری نەوت )
هاوڕا بوو لەگەڵ بۆچونەكەم، بەڵام ڕونی كردەوە كە دەسەڵاتی ئەو نییە و تەنانەت دەسەڵاتی وەزیریش نییە، بەڵكو دەسەڵاتی ئەو لیژنەیە كە دادەنیشێت. من دووپاتم كردەوە كە ئێمە ناوەستین و قبوڵمان نییە و لەهەموو ڕێگەكانەوە ڵەهەوڵدادەبین، داوام لێكرد كە پتشگیری داواكەمان بێت ، بەڵێنی پاڵپشتی دا بۆ هاوتا كردنی نرخەكە، هەروەها وتی داوایەكت لێ ئەكەم و بەقسەم بكەن، ئەم بڕە نەوتە وەربگرن كە ئەوكات مانگی ١٠ بوو، هەوڵەدەین بۆ بڕەكانی داهاتوو نرخەكە هاوتا بكەین.
پێم ڕاگەیاند كە خراپی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و سەرمای هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە بەراورد بە پارێزگاكای تری عێراق و ئەمە غەدرە كە ئەكرێت.
كۆتاییمان بە قسەكانمان هێناو بەڵێنی پاڵپشتی داو هەر یەكەو لە ڕێگەی خۆمانەوە لە هەوڵدا بین بەڕێزیان لەگەل وەزارەتەكی خۆی و منیش لە هەموو ڕێگەكانی ترەوە بۆیە
بۆ نوسراوم كرد بۆ ئەم بەلایەنانە :ـ
سەرۆكی پەرلەمان بەڕێز محمد حلبوسی دوای ئەوەی قسەم لەگەل كرد ئەویش راستەخۆ لەسەر نوسراوی ئێمە نوسراوی كرد بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران
جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەویش نوسراوی كرد بۆ لیژنەی سوتەمەنی
سەرۆك كۆمار كە پێشتر نوسراوم كردبوو
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە لە رێگەی بەڕێز خالد شوانییەوە لە گفتوگۆدا بووە لەگەڵی.
چەند جارێك د.حامد پێی راگەیاندم كە ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بغداد بكات ئەوە هەموو ماڵێكی كوردستان ساڵانە هەمان بەشە نەوتی سپی و بە هەمان نرخ (بەرمیلی بە ۳٠ هەزار دینار) وەردەگرێت و ئەم كێشانە كۆتایان دێت، بەڵام كە پێداگریم دەكرد بۆچی ئێستا بۆ هەرێم بەرمیلی دەبێت بە ۱٠٠ هەزار بێت لە وەڵامدا دەیوت كە یەكەم عێراق خۆشی نەوت هاوردە دەكات و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمیش هەر بە ۱٠٠ هەزار دەیدات بە هاوڵاتیان، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە حكومەتی هەرێم خۆی بە ۱٠٠ بیدات ئێمە چۆن بە كەمتر بیدەین بە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم!
لەهەوڵدا بووین بۆ ئەوەی ئەو نرخە هاوتا بكەین تاكو پێرێ ( ۱۲ی ۱ی ۲٠۲۲)كە بە داخەوە لە سایتەكانەوە وەك ئەوەی باسی دەستكەوتێكی گەورە بكەن، دەڵێن بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم ٥٠ ملیۆن لیتری نەوتی سپی بە نرخی ٥٠٠ دینار دابینكرد، هەمان ئەو بڕەی، كە یەكەم : ئێمە گەیاندمان بەو قۆناغەو دووەم: لە مانگی ۱٠ەوە قبوڵمان نییە لەبەر زۆری نرخەكەی لە چەندین رێگەی یاسای و پەیوەندی حیزبی و شەخسی لە هەوڵداین بۆ هاوتا كردنی نرخەكەی لەگەڵ نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بۆ ۱٥٠ دینار واتە بەرمیلی ۳٠ هەزار دینار.
دەبوو بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو ڕاستییە بێت كە بەم نرخە دەمانتوانی پێشتر وەریبگرین، بەداخەوە ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكومەت هەوڵەكانی ئێمەی وەستاندو زەرەمەندی سەرەكی وەك هەمیشە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئێستاش درەنگ نییە
ئێستاش نەچووە بچێت ۳ مانگە هەوڵدەدەین و نزیكین لە ئامانج، بۆیە داواكارم لە بەرێز سەرۆكی حكومەت بەو نرخە وەری نەگرێت، چۆن لەماوەی ڕابردوو وێرای خراپی پەیوەندی كابینەكەی بەڕێزیان و حكومەتی عێراق توانیمان ئەو قۆناغانە ببڕین، دڵنیاین كە دەتوانین حكومەتی عێراق ڕازی بكەین بۆ هاوتا كردنی نرخەكەی و ماددەی (۱۱۲) ی دەستوریش پاڵپشتی داواكامانە و دەتوانین بگەینە ئامانج.
د. بڕیار ڕشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەولێر؛ دانانی سیستەمی غاز بۆ دوو تاوەر مەترسی بۆ سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دروست دەكات
پێت هەولێر؛ دانانی سیستەمی غاز بۆ دوو تاوەر مەترسی بۆ سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی دروست دەكات
پڕۆژەی ڕێگای كەلار دەربەندیخان هەرێم بە ناوچەكانی عێراق و ئێران دەبەستێتەوە
دوات پڕۆژەی ڕێگای كەلار دەربەندیخان هەرێم بە ناوچەكانی عێراق و ئێران دەبەستێتەوە
پەیوەنیدر