کەشناسی هەرێم پێشبینی کەش و هەوای بۆ سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت”لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی باران دەبارێت”
ئەمڕۆ هەینی،10ـی کانوونی دووەم، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە سنووری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین، باران دەبارێت هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان .
پلەکانی گەرما / بە نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 10-20 ) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى