وتەبێژی حوکمەتی هەرێم وادەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا ڕاگەیاند.
پێشەوا هەرامانی، وتەبێژی حکومەتای هەریم ڕایگەیاند، بەیانی کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان پەرلەمانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.
جێی باسە پێشتر پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاندبوو، بابەتی کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەری گرفتی مووچەیە لەگەڵ بەغدا و هاوکات باسی کشانەوەی کور لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکرێت.