لەدژی گرێبەستەکانی تەندروستی گردبوونەوە کرا



ژمارەیەک چالاکوان گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی بە نایاسایی ناودەبەن و دەڵێن”ئامادەین چاڵنجی وەیری تەندروستسی بکەین بە بەڵگەوە”.

ئەمڕۆ هەینی، 10ـی کانوونی دووەم ، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پێدانی تاقیگەکانی حکومەت بە کەرتی تایبەت نایاساییە و ئامادەین ڕووبەڕوویان ببینەوە و بەڵگە ئامادە بکەین.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە رۆژگارێکدا کە بارودۆخی خراپی ئابوری تەنگی بە هاووڵاتییانی هەرێم هەڵچنیوە و بە سێ مانگ جارێک مووچەیەک دابەشناکرێت، ئەو وەزارەتە لەژێر ناوی چاکسازیدا گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی تایبەتدا واژۆدەکات و چاڵێکی دیکە بۆ جەستەمان هەڵدەکەنێت.

هاوکات ڕاشیانگەیاند، دابینکردنی بیمەی تەندروستی ئەرکی سەرشانی دەسەڵات، نەک بازرگانییان پێوەبکات، و ئەگەر بزانین ڕەوشەکە لەوەزیاتر درێژە دەکێشێت و ڕاناگیرێت ئەوا پەنا بۆ ئاستی نێوەدەوڵەتی دەبەین.

 

مەزلوم عەبدی: دیدارێکی ئەرێنیمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەنجامدا
پێت مەزلوم عەبدی: دیدارێکی ئەرێنیمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەنجامدا
هەژارترین سەرۆکی جیهان خۆی ڕادەستی شێڕپەنجە کرد
دوات هەژارترین سەرۆکی جیهان خۆی ڕادەستی شێڕپەنجە کرد
پەیوەنیدر