هەژارترین سەرۆکی جیهان خۆی ڕادەستی شێڕپەنجە کرد



ئەو پیاوەی کە بە “هەژارترین سەرۆکی جیهان” دەمانناسی ئاڵای سپی بەرزکردەوە، و خۆی ڕادەستی قەدەری شێرپەنجەکرد دوای ئەوەی نەخۆشییەکەی بەتەواوی جەستەیدا بڵاوبۆتەوە.

گۆڤاری بوسکوێدا بڵاویکردووەتەوە، خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای لە ساڵی 2010 تا 2015، ڕایگەیاند،  نەخۆشی شێرپەنجە زۆری بۆ هێناوە و چاوەڕوانی مردن دەکات.

مۆخیکا، کە دوای ماوەی 4 مانگی تر تەمەنی دەبێتە 90 ساڵ، دوای هەڵبژاردنی ڕەتیکردەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتیدا نیشتەجێ بێت، هەروەها 90%ی مووچەی 4 هەزار دۆلاری خۆی بەخشییە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان لەکاتی سەرۆکایەتیدا، و لە کێڵگەیەکی بچووک لەگەڵ هاوسەرەکەی و سەگەکەی، هەروەها بە ئۆتۆمبێلێکی ڤۆڵکسواگنی ساڵی ١٩٨٧ کە خۆی لێخوڕیوە، مایەوە و ژیانی کرد.

سەبارەت بە نەخۆشییەکەی، 32 جار چارەسەری تیشکی ئەنجامدا و دواتر چارەسەری کیمیایی ئەنجامدرا، دوای ئەوە سەرەتا وەرەمەکە نەما. بەڵام دوو مانگ لەمەوبەر بە نەخۆشییەکی سەختتری جگەرەوە گەڕایەوە، و ڕایگەیاند“ ئیتر دەوەستم و ناتوقانم بەرگری بکەم، چونکە پیر بووم و چیتر بەرگەی چارەسەر و نەشتەرگەری ناگرم”.

دیدارەکەی گۆڤارەکە لەگەڵ خۆسێ موخیکا وەک ماڵئاوایییەک بوو لە گروپە سیاسیەکەی و لە ئۆرۆگوایەکان و وتی: ئەوەی من دەمەوێت ماڵئاوایی لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەم بکەم و لەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات منیان ناسیبوو، ئاسانە ڕێزیان لێبگرم ئەوانەی وەک ئێمە بیردەکەنەوە، بەڵام دەبێت فێربین کە بنەمای دیموکراسی ڕێزگرتنە لەو کەسانەی کە بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە.

لەدژی گرێبەستەکانی تەندروستی گردبوونەوە کرا
پێت لەدژی گرێبەستەکانی تەندروستی گردبوونەوە کرا
بومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند
دوات بومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند
پەیوەنیدر