فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی لە زنجیرە چیای حەمرین رایگەیاند”شانەیەکی داعش لەناوبرا”.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بڵاوی كردەوە، دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكانی چیای حەمرین ئەنجامدا، و لە ڕووبەڕووبونەوەیەکدا شەش چەتەی داعش كوژران، كە یەكێكیان جێگری والی داعش بوو لە كەركوك.
ئەبوو عوبەیدە كە پۆستی جێگری والی كەركووكی رێكخراوی داعش بووە، ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە چیای حەمرین كوژراوە، و جگە لە ئەبوو عوبەیدە كە ناوی خۆی (ماهیر حەمەد سەڵبی)ـە، هەر لە ئەنجامی بۆردومانەكە 6 لە پاسەوانە تایبەتییەكانیشی كوژراون.
دوای بۆردومانەكە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكە و تەرمی ئەبوو عوبەیدە و هەر شەش پاسەوانەكەیان دۆزیوەتەوە، جگە لەوەش دەستبەسەر چەندان چەك و تەقەمەنی و پێداویستی تایبەتیشدا گیراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانە، لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان ئەنجامدراون، ئەنجامێكی گرنگی هەبوولە نەهێشتنی پاشماوە گرووپی چەتەكانی داعش.