دوای سەردانەکەی سودانی حەشدی شەعبی چییان لێدێت؟



میدیا عێراقییەکان لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ ئێران و چارەنووسی هێزەکانی حەشدی شەعبی زانیاریان ئاشکرا کرد و وەڵامی خامەنەیی بۆ حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا.

میدیا عێڕاقییەکان، ئەمڕۆ 10ـی کانوونی دووەم بڵاویانکردەوە، وتووێژ لە نێوان محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە تاران سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەی کە ئاماژەن بۆ داواکارییەکی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی، جۆرێک لە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی ئێران و عێراق پێداگرن لە گۆرانکاری لە جۆرێتی ئەو هێزانە.

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، ” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە”، بەڵام سودانی و خامنەیی بۆچوونی جیاوازیان هەبووە، و باسیان لە پڕچەلککردن و زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران مەبەستییەتی مەشقی زیاتر بە چەکدارانی حەشدی شەعبت بکات، بەڵام بەدووربن لە سووپای پاسداران، ئەمەش بەمەبەستی بەهێزترکردنی حەشدی شەعبی و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو.

بەپێی هەواڵەکان، ئێران پێداگرە لەوەی هێزی حەشدی شەعبی بەهێزتر بکرێت و ببێتە هێزێکی سەرەکی لە عێراق، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی دواتر، لەبەر ڕۆشنایی دۆخی سووریا و گۆڕانی ناوچەکە ئامادەکاری بۆ هەرپێشهاتێک دەکرێت و ئێران عێراق وەک پێویستییەک بۆ ئاسایشی خۆی دەبینێت.

بە فڕۆکەی جەنگی داعش بە ئامانج گیرا
پێت بە فڕۆکەی جەنگی داعش بە ئامانج گیرا
تورکیا مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ سلێمانی قورستر دەکات
دوات تورکیا مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ سلێمانی قورستر دەکات
پەیوەنیدر