تورکیا مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ سلێمانی قورستر دەکات



دوای درێژکردنەوەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی قورستر دەکات و چەندین ڕێکاری نوێ داوا دەکرێت.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکانى سلێمانى بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاقندووە، تورکیا مەرجی قورسی بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن هاونیشتیمانیانی سلێمانی داناوە، کە ئەو مەرجانە هیچی کەمتر نییە لەوەرگرتنی ڤیزای شنگن و ئەمەش چانسی وەرگرتن کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجە نوێکان بریتییە لە داواکاری تاپۆی خانوو و پشتگیری شوێنی ئیشکردن و داهات و هۆکاری سەردانی بۆ تورکیا، ئەمانەش هەمان ڕێکاری وەرگرتنی ڤیزای شنگنە.

ڕوونیشیکردەوە، ماوەی شەش مانگە تورکیا ڤیزای لەسەر دوو تەمەنی جیاواز هەڵگرتووە ائەوانیش تەمەن 50 ساڵ و 15 ساڵە، ئەمەش گرفت بۆ گەشتی خێزانەکانا دروستدەکات و وادەکات بە ناچاری پەنا بۆ ڕێگا و شوێنی تر ببەن، کە وەرگرتنی ڤیزاکەیان هەزاران دۆلاری تێدەچێت.

عەتا ئەنوەر جەختیشیکردەوە، لە مانگى ئابى ساڵى 2024ـەوە تورکیا بەتەواوى گۆڕانکارى لە شێوازى پێدانى ڤیزا بە هاونیشتمانییانی هەرێمى کوردستان و عێراق کردووە و ڤیزاکە لە یەک جۆرەوە کراوە بە سێ جۆر و نرخەکانیشیان جیاوازە کە لە 145 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 185دۆلار، بەراورد بەساڵانى رابردوو نرخەکان زیادیکردووە.

رۆژی 3ـی نیسانی 2023، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ راگرت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک سزاکانى بۆ سەر فڕۆکەخانەکە درێژ کردووەتەوە.

 

دوای سەردانەکەی سودانی حەشدی شەعبی چییان لێدێت؟
پێت دوای سەردانەکەی سودانی حەشدی شەعبی چییان لێدێت؟
“عێڕاق گرفتی گەورەی دارایی توشدەبێت”
دوات “عێڕاق گرفتی گەورەی دارایی توشدەبێت”
پەیوەنیدر